پست‌ها

نمایش پست‌ها از ژوئیه, ۲۰۱۳

(دوور) یان (دۉر) پرسیارێکیش لێرەدایە!

(دوور) یان (دۉر) پرسیارێکیش لێرەدایە! سەردەمانێک کە هێشتا ڕێنووسی کوردی جێگر نەبوبوو، بۆ جیاکردنەوەی هەندێ دەنگی وەک /ڕ/ لە دەنگی /ر/ کەڵک لە دوو نیشانەی(رر) وەردەگیرا و بۆ نیشاندانی /ڵ/ یان لامی قەڵەو دوو لام (للـ) بەکار دەهات. هەر لەم سەردەمەدا بۆ جوێکردنەوەی دەنگی بزوێنی /ی/ درێژ لە دەنگی بزوێنی /ی/ ی کورت، دوو /ییـ/ بەکار دەهات و بۆ نموونە بۆ ئەوەی بکوترێت کە دەنگی /ی/ لە « شیر»دا دەنگی درێژە، دەنووسرا   « شییر». هەر بەو شێوەیە نیشانەی /وو/   بۆ دەنگی بزوێنی /و/ی درێژ واتە /û/     دانرا. بەڵام چون دەنگی بزوێنی /ی/ کورت و درێژ مانایان نەدەگۆڕی و ئاوەڵدەنگ [۱] بوون نەک فۆنێمی [۲] سەربەخۆ کە دوو پیتی سەربەخۆی بۆ دابنرێت، ڕێنووسی کوردی لە ڕەوتی خۆچاککردنی خۆیدا، نیشانەی دوانەیی /ییـ/ لە ملی خۆی داماڵی. هەروەها ڕێنووسی کوردی نیشانەی وەکوو /ڕ/ و   /ڵ/ی بۆ خۆی دانا و نیشانەی دووانیی /رر/ و /للـ/ی لە ملی خۆی کردەوە.   کۆڕی زانیاریی کورد لە حەفتاکانی سەدەی زایینیی ڕابوردوودا، هەوڵی دا بە دانانی /وَ/ بۆ دەنگی /û/   ، ڕێنووسی کوردی لەدەستی /وو/ ڕزگار بکات. سەرەڕای ئەوەی زۆرێک کت