پست‌ها

نمایش پست‌ها از دسامبر, ۲۰۱۴

بەیتی شێخ مەند و شێخ ڕەش

تصویر
بەیتی شێخ مەند و شێخ ڕەش ماڵی شێخ جافر، کە بنەماڵەیەکی خاوەن نان و خوانن، میواندارن و دەستێکیشیان بە هەژارانەوەیە. شێخ مەند کوڕی شێخ جافرە و کوڕێکی ڕێکوپێکی نێو هۆزە. ماڵی شێخ جافر لەگەڵ ئامۆزاکانیاندا نێوانیان ناخۆشە و شێخ ڕەش و شێخ هادی بەدوای شەڕ هەڵگیرساندن و ئاژاوە پێ گێرانیانن. ماڵی شێخ جافر، سێ میوانیان هاتووە بە ناوی خاڵەند، خدر و ئەلیاس. شێخ جافر داوا لە مەند دەکات کە ئەسپەکانیان بلەوەڕێنێت، مەند گوێ لە قسەی بابی دەگرێت بەڵام دەبینێت هەموو گیای بەهار خەریکی زیکرن و جێگایەک بۆ پەت و سینگ داکوتان خاڵی نابینێت. ئەسپەکان بە برسی دێنێتەوە ماڵ. لە سەر داوای باوکی دیسان دەیانباتەوە بۆ لەوەڕ و دیسان بە هەمان شێوە بە برسی ئەسپە بۆرییەکان دێنێتەوە ماڵ. شێخ جافر سێ جاران بە مەند دەڵێت و مەند سێ جاران ئەسپەکان دەبات و ناتوانێت بیانلەوەڕێنێت و بە برسی دەیانهێنێتەوە: ئاودێری دە دێمەکاران! شێخ جافر بابی فەقیر و هەژاران، شێخ جافر سێ میوانی دەهاتن لەوان میوانی دە خاسە ڕۆڵە مەندە مەندەی دە دوڕناسە، ئەوان میوانانە بۆ بابی خۆت بناسە. بابە یەکیان خاڵندە، یەکیان خدرە، ئەوی دی ئەل