دیوانی سەید یاقۆی ماهیدەشت ٢
لە بەشی دووەمی نوێکردنەوەی دیوانی سەید یاقۆدا دەقی شیعرێکی بەناوبانگی ئەو شاعیرە دەخەینە پێش چاوی خوێنەران. ئەم شیعرە لە ڕووی نوسخەی چاپکراوی موحەممەد عەلی سوڵتانی خوێنراوەتەوە و لەگەڵ دەقەکانی مامۆستا عەلائەددین سەججادی، بابەمەردۆخ ڕۆحانی و مارف خەزنەداردا بەراورد کراوە. دوای شیعرەکە و باسێکی کورتی چۆن بەراورد کردنیان، وێنەی دەقی ئەو چوار سەرچاوە دانراوە 1. شوورێ وە سەرم کەوتییە لەم مەستیی چاوە هیچ جێگە نەنیشم مەگەر ئەو جێ کە شەراوە 2. ئەم زولف و ڕوخە، دلبەرە یا لەیل و نەهارە؟ یا هەورە ڕەشی پەردەوەشی بانی هەتاوە؟ 3. ڕوخسار تۆ وەک مانگ و دوو زولفت وەکوو عەقرەو هەرچەند کە قەمەر عەقرەوە ڕازیم بە قەزاوە 4. (سۆزی دڵمە باعیسی تاو و کوڵی گریان مەعلوومە کە ئاگر سەبەبی جۆششی ئاوە) 5. ماچان کە غەزاڵان چەرنەی شۆرە زەمینن پەس ئاهوویی من چێشە کە لەم دیدە ڕەماوە؟ 6. ئەی دڵ گوزەرێ کە وە کەمەرتاشیی فەرهاد بێن ناڵەکەی ئەیژنەوی ل