شانۆنامەی سپیمەند،سیامەند
شانۆنامەیەک لەسەر بنەمای بەیتی «شێخ مەند و شێخ ڕەش» کەسێتییەکان: میدیا بەگ خەسرەو ئیبنعوبەید ئۆتمیش خدر ئیلیاس مەند مانووشاک شوانی پیر شوانی گەنج حەمزە بەگ ئیبرایم بەگ شەمسی تەورێزی پیاوانی گوندی « ماوەڵۆ » پیاوانی دۆڵی «پەموو» ژنانی هۆز پیاوانی هۆز (دیوەخانێکی گەورەیە لە باخێکی سپیدا، کە لە پەمووجاڕ دەچێت، تاشەبەردێکی سپی و سپیدارێکی بەرز و ئەفسووناوی. دەنگی لە ناکاوی دەهۆڵە گەورەکان بێدەنگیی باخ دەشڵەژێنێت. سێ سوارچاک، بە ڕێنوێنیی خدر و ئیلیاسەوە، کەوتوونەتە پێش دەیان پیاوی شەڕکەر و بەپڕتاو خۆ دەگەیەنن. میدیا بەگ شڵەژاو و پەشۆکاو