بۆ سازی ناساز؟
ڕۆژانە لە ڕەوتی کاری خۆمدا، یان لە وتووێژ لەگەڵ هاوڕێیاندا، زۆرێک پرس لەسەر نووسین و زمان و بیرکردنەوە دێنە پێشەوە کە سەرنجی تایبەتیی خۆمم لەسەریان هەیە و دڵنیام ئەوەندەیش کات نییە کە بەشێوەیەکی میتۆدیک لەسەریان بنووسم. سەرقاڵی و ژیانی ڕۆژانەیش ڕەنگە ببێتە هۆی لەبیرکران و ونبوونیان لە جیهانی فەرامۆشیدا. دروستکرنی ئەم وێبلاگە، هەوڵێکە بۆ ڕزگارکردنی ئەو بیرۆکە و سەرنجانە لە فەرامۆشی و لە هەمان کاتیشدا، دروستکردنی هاندەرێکە بۆ خۆم بۆ وردبینییەکی پتر لەو باسانەدا، کە جارنەجار مێشکمی پێوە خەریک دەبێت.
سازی ناساز بێجگە لەوەی جیاوازی و نەسازان لەگەڵ دەنگە باو و بەرزەکانی کۆمەڵگای پێوە دیارە، بەواتای تەنیایی و گۆشەگیریی سازێکە بە دەنگێکی جیاوازەوە. مامۆستا هێمن لە شیعری سازی ناسازدا، بۆ سازی ناساز دوایین پلەی تەنیایی وێنا دەکات.
کۆنە شمشاڵ خۆی تەنیایە و کەس دەستی بۆ نابات؛ بەڵام ئەگەر شمشاڵەکە هیوایەکی ببێت کە جارێک کەسێک بیری بکەوێتەوە و دەستێکی بداتێ، کونی گیراوی کۆنە شمشاڵ ئەو هیوایەیشی نییە(١). هەر بەو شێوەیە دەبێت خۆری پاییز بەو هەموو لاوازییەی خۆیەوە، ئاخرین تیشکەکەی چەندە بێتین و لاواز بێت؟(٢) یان دەبێت چڵە ڕێحانی دوورە دێراو(٣) و کێلی گۆڕی شەهیدی گومناو چەندە تەنیا بن؟(٤) سازی ناساز چیرۆکی تەنیاییی ئێمەمانانە کە نازانین لەبەر تەنیاییەکەمانە کە ناسازین یان لەبەر ناسازییەکەمانە کە ئەوەندە تەریککەوتوو و تەنیاین.

١- کونی گیراوی کۆنە شمشاڵم.
٢- ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم.
٣- چڵە ڕەیحانی دوورە دێراوم سازی ناسازی هەڵپەسێراوم
٤- کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم
نظرات