پست‌ها

نمایش پست‌ها از مارس, ۲۰۱۵

بەیتی ئاگر

١- لەسەر ئەو بڕوایەم کە بۆ پەروەردە بە زمانی کوردی، دەقێکی ئەدەبی، دەکرێت و دەبێت لە چەند ئاستی جیاوازدا و بە گرانیی جیاوازەوە لە باری وشە و ڕێزمان و شێوەی ئەدەبییەوە، لەپێش دەستدا ببێت. هەرچەند زۆربەی سامانی ئەدەبیمان شیعرە و شیعریش بۆ دەست لێدان نابێت، بەڵام بە بڕوای من دەکرێت هەندێک لە شیعرە درێژەکان کورت بکرێنەوە و لەو ڕێگەوە منداڵی کورد بە کاکڵەی بەرهەمە ئەدەبییەکان ئاشنا بکرێت. هەروەها دەکرێت و دەبێت کە چیرۆکە کۆنەکانی خانی و خانی قوبادی و شانامە و ... بە شێوە و ڕواڵەتی نوێوە و بە زمانێکی ئاسان بۆ ئاستە جیاوازەکانی لێهاتوویی زمانی، ئامادە بکرێن. ٢-  شێرکۆ بێکەس ئەگەر بەرهەمەکانی لە ئاستی جیاوازدا ئامادە نەکرێن، وەکوو کەسێکی پیرۆزی نەناسراو دەمێنێتەوە. هەروەها حەزی شێرکۆ بە چیرۆکنووس بوون و بە شانۆنامەنووس بوون، لە زۆرێک لە بەرهەمەکانی ڕا دیارە. زۆرێک لە بەرهەمەکانی شێرکۆ ئەو ئیمکانەیان هەیە کە بە ئاستی جیاواز لە بەکارهێنانی زمانی خودی شێرکۆوە، نوسخەی تریان لێ ئامادە بکرێت. ٣- چ خەتای خودی شێرکۆ بووبێت چ خەتای ئیدیتۆرەکانی، کتێبەکانی شێرکۆ پڕن لە هەڵەی خاڵبەندی و تایپیدا.