پست‌ها

نمایش پست‌ها از ژوئیه, ۲۰۱۲

زمان- پەیوەندیی ڕەگی ڕابوردوو و ڕانەبوردوو لە زمانی کوردیدا ٣

تصویر
ڕێسایەکی تر بۆ ئەو کارانەی کە بە زیادکردنی دەنگی /د/ بە ڕەگی ڕانەبوردوو، ڕەگی ڕابوردوویان دروست دەبێت ئەوەیە کە ئەگەر ڕەگە ڕانەبوردووەکە بە دەنگی نیوەبزوێنی /و/ کۆتاییی پێ بێت، بۆ ڕەگی ڕابوردوو دەنگی /د/ دەبێتە /ت/: خەو، خەوت، خەوتن کەو، کەوت، کەوتن بزوو، بزووت، بزووتن ئەنگێو، ئەنگاوت، ئەنگاوتن ژنەو، ژنەوت، ژنەوتن ئەو ڕەگە ڕانەبوردووانەی بە دەنگە کپەکانی /س/ و /ش/ کۆتاییان پێ دێت، بۆ ڕەگی ڕابوردوو دەنگی /د/ دەبێتە /ت/: بیس، بیست، بیستن لێس، لست، لستن گرینگیی ئەم شێوەیەی داڕشتنی ڕەگی ڕابوردوو لە ڕەگی ڕانەبوردوو لەوەدایە کە جیابوونەوەی زمانی کوردی لە سەردەمانێکی زووەوە لە زمانی فارسی نیشان دەدات. لە زمانی فارسیشدا هەرچەند ئەم شێوە داڕشتنە هەیە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ زمانی کوردیدا زۆر کەمە. دەبێت لێکدانەوەیەک لە سەر چۆنیەتیی گەشەی زمانی کوردی بکرێت کە هۆی زۆربوونی ئەم شێوە کارەمان بۆ ڕوون ببێتەوە. دەستەی کاری تێپەڕێنراو واتە کارێک کە بە زیادکردنی (-ێن) بۆ ڕەگی ڕانەبوردوو دروست دەبێت، ڕەگی ڕابوردوو بە پێی ڕێسای (ێ---->ا) و (ڕەگی ڕانەبوردوو+/د/=ڕەگی ڕابوردوو) ، د

زمان- پەیوەندیی ڕەگی ڕابوردوو و ڕانەبوردوو لە زمانی کوردیدا 2

لە بەشی یەکەمی ئەم باسەدا، باسی ئەوەمان کرد کە لە زمانی کوردیدا ڕەگی ڕابوردووی کار، لە ڕووی ڕەگی ڕانەبوردووی کارەوە دروست دەکرێت و ڕێسای بنەڕەتی، بەو شێوەیە بوو: ڕەگی ڕانەبوردوو+/د/=ڕەگی ڕابوردوو بەڵام دوو دەنگگۆڕکێی /ژد/------>شت و /ێ/---->/ا/ مان کرد. ئێستا، بۆ چاکتر ناسینی وشەی کوردی دوو دەنگکۆڕکێی تر لەو ڕەوتەدا باس دەکەین: /زد/----->/ست/ خواز، خواست، خواستن ڕانەبوردوو: دە+خواز+م=دەخوازم                       ڕابوردوو: خواز(د)+ م=خواستم گەز، گەست، گەستن ڕانەبوردوو: دە+گەز+م=دەگەزم                       ڕابوردوو: گەز(د)+ م=گەستم لە هەندێ حاڵەتیشدا /زد/--->/ست/ و /ێ/---->/ا/ هاوکات بەرچاو دەکەون: گوێز، گواست، گواستن ڕانەبوردوو: دە+گوێز+م=دەگوێزم                       ڕابوردوو: گوێز(د)+ م=گواز(د)+م=گواستم لە هەندێ حاڵەتدا کە ڕەگی ڕانەبوردوو بە دەنگی /ر/ کۆتایی دێت و دەنگی /ر/ تەنیا لە کاری ڕانەبوردوودا دادەکەوێت و بۆ دروستکردنی وشەی تر لە جێی خۆی دەمێنێتەوە، لێرەیشدا لەبنەڕەتدا هەمان زیادکردنی دەنگی /د/ لە ڕەگی ڕانەبوردوو بۆ دروستکردنی ڕەگی ڕابورد

زمان- پەیوەندیی ڕەگی ڕابوردوو و ڕانەبوردوو لە زمانی کوردیدا ١

چاوگ لە زمانی کوردیدا سێ جۆرە: ١- ئەوانەی کە بە (-دن) یان (-تن) تەواو دەبن: وەک هاتن، بواردن، ناشتن و ... ٢- ئەوانەی کە بە (-ین) لە هەردوو شێوەزاری کورمانجیدا و بە (-ان) لە شێوەی کورمانجیی خواروودا کۆتایی دێن: بڕین، چڕین، زڕان و... ٣- ئەوانەی کە بە (-ن) تەواو دەبن: بوون، چوون. وێدەچێت زۆربەی ئەو چاوگانەی دەستەی دووەم لە بنەڕەتدا چاوگ نەبووبن و لە ڕێگای دروستکردنی کار لە ڕووی ناوەوە دروست بوبێتن. لەم دەستەیەدا چاوگی وەک (هانین)یش دەبینرێن، کە ڕەنگە سەردەمانێک (د)یان بووبێت و داکەوتبێت. دەستەی سێیەمیش بە بەراورد لەگەڵ پەهلەوی و فارسیدا، ئاشکرایە کە سەردەمانێک (ت)یان بووە و ئیستە داکەوتووە : بوو(ت)ن، چوو(ت)ن. من لە بەر کورتکردنەوەی باسەکەم تەنیا باسی دەستەی یەکەم دەکەم. یەکێک لەو ڕێسایانەی کە ڕەگی ڕابوردوو دروست دەکات، زیادکردنی دەنگی (د) لە کۆتاییی ڕەگی ڕانەبوردوودایە. مر، مرد، مردن ڕانەبوردوو: دە+مر+م=دەمرم                       ڕابوردوو: مرد+ م=مردم شۆر،شۆرد،شۆردن ڕانەبوردوو: دە+شۆر+م=دەشۆرم                 ڕابوردوو: شۆر+ م=شۆردم بەڵام ئەو ڕێسایە، هاوکات لەگەڵ چەند دەنگک