زمان- پەیوەندیی ڕەگی ڕابوردوو و ڕانەبوردوو لە زمانی کوردیدا 2
لە بەشی یەکەمی ئەم باسەدا، باسی ئەوەمان کرد کە لە زمانی کوردیدا ڕەگی ڕابوردووی کار، لە ڕووی ڕەگی ڕانەبوردووی کارەوە دروست دەکرێت و ڕێسای بنەڕەتی، بەو شێوەیە بوو:
ڕەگی ڕانەبوردوو+/د/=ڕەگی ڕابوردوو
بەڵام دوو دەنگگۆڕکێی /ژد/------>شت و /ێ/---->/ا/ مان کرد. ئێستا، بۆ چاکتر ناسینی وشەی کوردی دوو دەنگکۆڕکێی تر لەو ڕەوتەدا باس دەکەین:
ڕەگی ڕانەبوردوو+/د/=ڕەگی ڕابوردوو
بەڵام دوو دەنگگۆڕکێی /ژد/------>شت و /ێ/---->/ا/ مان کرد. ئێستا، بۆ چاکتر ناسینی وشەی کوردی دوو دەنگکۆڕکێی تر لەو ڕەوتەدا باس دەکەین:
- /زد/----->/ست/
خواز، خواست، خواستن
ڕانەبوردوو: دە+خواز+م=دەخوازم ڕابوردوو: خواز(د)+ م=خواستم
گەز، گەست، گەستن
ڕانەبوردوو: دە+گەز+م=دەگەزم ڕابوردوو: گەز(د)+ م=گەستم
لە هەندێ حاڵەتیشدا /زد/--->/ست/ و /ێ/---->/ا/ هاوکات بەرچاو دەکەون:
گوێز، گواست، گواستن
ڕانەبوردوو: دە+گوێز+م=دەگوێزم ڕابوردوو: گوێز(د)+ م=گواز(د)+م=گواستم
- لە هەندێ حاڵەتدا کە ڕەگی ڕانەبوردوو بە دەنگی /ر/ کۆتایی دێت و دەنگی /ر/ تەنیا لە کاری ڕانەبوردوودا دادەکەوێت و بۆ دروستکردنی وشەی تر لە جێی خۆی دەمێنێتەوە، لێرەیشدا لەبنەڕەتدا هەمان زیادکردنی دەنگی /د/ لە ڕەگی ڕانەبوردوو بۆ دروستکردنی ڕەگی ڕابوردوو دروستە:
بە(ر)--->بەرد--->برد
بەر،برد، بردن
ڕانەبوردوو: دە+بە(ر)+م=دەبەم ڕابوردوو: بەرد+ م=بردم
کە(ر)--->کەرد---->کرد
کەر،کرد، کردن
بەر،برد، بردن
ڕانەبوردوو: دە+بە(ر)+م=دەبەم ڕابوردوو: بەرد+ م=بردم
کە(ر)--->کەرد---->کرد
کەر،کرد، کردن
ڕانەبوردوو: دە+کە(ر)+م=دەکەم ڕابوردوو: کەرد+ م=کردم
خۆر=خوەر--->خوارد
خۆر، خوارد، خواردن
ڕانەبوردوو: دە+خۆ(ر)+م=دەخۆم ڕابوردوو: خوارد+ م=خواردم
ڕەنگە ئەو ڕێسایە لە بەکارهێنانی دەشۆرم و دەشۆم لە دوو بنزاراوەی جیای کوردیدا، زیاتر دەربکەوێت.
خۆر، خوارد، خواردن
ڕانەبوردوو: دە+خۆ(ر)+م=دەخۆم ڕابوردوو: خوارد+ م=خواردم
ڕەنگە ئەو ڕێسایە لە بەکارهێنانی دەشۆرم و دەشۆم لە دوو بنزاراوەی جیای کوردیدا، زیاتر دەربکەوێت.
- دیاردەی ئاوارتەی ئەو چاوگانەی بە (-ن) کۆتایی دێن، لە زۆربەی کاتدا بە سەرنجدان لە زمانە کۆنەکانی ئێرانی، دەردەکەوێت کە هەڵگری (د) یان (ت) بوون و بە تێپەڕبوونی کات بەسەریاندا ئەو دەنگانە داکەوتوون:
زێ--->زا(ت)
زێ، زا، زا(ت)ن=زان بڕوانە زاتەن لە پەهلەویدا
نێ--->نا(ت)
نێ،نا،نا(ت)ن=نان بڕوانە نیهاتەن لە پەهلەویدا
نظرات