پستهای معروف از این وبلاگ
دڵە دامەنی- دیوانی سەید یاقۆی ماهیدەشت، بەشی یەکەم
بە هاوڕێیەتی و هاوکاریی کاک عەتا وەلەدی، بڕیار وایە کە تا ئەوێ کە دەستمان بگات، شیعرەکانی سەید یاقۆی ماهیدەشت لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکاندا پێکەوە بەراورد بکەین و وردەوردە لەم وێبلاگەدا بیخەینە بەر چاوی ڕەخنەگرانەی خوێنەران و پاش ئەوە، ئامادەی چاپی بکەین. لێرەدا وەکوو بەرکوڵێک لە دیوانەکەی، شیعرێکی دیوانە کۆکراوەکەی موحەممەد عەلی سوڵتانی بە بێ بەراورد و دەستکاری، دێنینە سەر ڕێنووسی ئیمڕۆیی زمانی کوردی. دڵە دامەنی، دڵە دامەنی هەی دڵ گیروەردەی حەڵقەی دامەنی هەر کام مەوینی، هەر ناکامەنی هەر کار مەکەری، هەر بەدنامەنی من هەر دەوا کەم، تۆ هەر زامەنی ...
زمان- پەیوەندیی ڕەگی ڕابوردوو و ڕانەبوردوو لە زمانی کوردیدا ١
چاوگ لە زمانی کوردیدا سێ جۆرە: ١- ئەوانەی کە بە (-دن) یان (-تن) تەواو دەبن: وەک هاتن، بواردن، ناشتن و ... ٢- ئەوانەی کە بە (-ین) لە هەردوو شێوەزاری کورمانجیدا و بە (-ان) لە شێوەی کورمانجیی خواروودا کۆتایی دێن: بڕین، چڕین، زڕان و... ٣- ئەوانەی کە بە (-ن) تەواو دەبن: بوون، چوون. وێدەچێت زۆربەی ئەو چاوگانەی دەستەی دووەم لە بنەڕەتدا چاوگ نەبووبن و لە ڕێگای دروستکردنی کار لە ڕووی ناوەوە دروست بوبێتن. لەم دەستەیەدا چاوگی وەک (هانین)یش دەبینرێن، کە ڕەنگە سەردەمانێک (د)یان بووبێت و داکەوتبێت. دەستەی سێیەمیش بە بەراورد لەگەڵ پەهلەوی و فارسیدا، ئاشکرایە کە سەردەمانێک (ت)یان بووە و ئیستە داکەوتووە : بوو(ت)ن، چوو(ت)ن. من لە بەر کورتکردنەوەی باسەکەم تەنیا باسی دەستەی یەکەم دەکەم. یەکێک لەو ڕێسایانەی کە ڕەگی ڕابوردوو دروست دەکات، زیادکردنی دەنگی (د) لە کۆتاییی ڕەگی ڕانەبوردوودایە. مر، مرد، مردن ڕانەبوردوو: دە+مر+م=دەمرم ڕابوردوو: مرد+ م=مردم شۆر،شۆرد،شۆردن ڕ...