دیوانی سەید یاقۆی ماهیدەشت ٢

لە بەشی دووەمی نوێکردنەوەی دیوانی سەید یاقۆدا دەقی شیعرێکی بەناوبانگی ئەو شاعیرە دەخەینە پێش چاوی خوێنەران. ئەم شیعرە لە ڕووی نوسخەی چاپکراوی موحەممەد عەلی سوڵتانی خوێنراوەتەوە و لەگەڵ دەقەکانی مامۆستا عەلائەددین سەججادی، بابەمەردۆخ ڕۆحانی و مارف خەزنەداردا بەراورد کراوە. دوای شیعرەکە و باسێکی کورتی چۆن بەراورد کردنیان، وێنەی دەقی ئەو چوار سەرچاوە دانراوە 1. شوورێ وە سەرم کەوتییە لەم مەستیی چاوە هیچ جێگە نەنیشم مەگەر ئەو جێ کە شەراوە 2. ئەم زولف و ڕوخە، دلبەرە یا لەیل و نەهارە؟ یا هەورە ڕەشی پەردەوەشی بانی هەتاوە؟ 3. ڕوخسار تۆ وەک مانگ و دوو زولفت وەکوو عەقرەو هەرچەند کە قەمەر عەقرەوە ڕازیم بە قەزاوە 4....