دیوانی سەید یاقۆی ماهیدەشت ٥

چوار شیعری تر لە دیوانی سەید یاقۆی ماهیدەشت

(١)
دلبەر تۆ نەپرسی کە من ئەوقەر لە چە ماتم     حەیران خەم ئەبروو و زوڵفان سیاتم
ئەوزاع کەمیی دڵبەرە، عەیبی نییە بۆ من        هەرچەندە کە لاتم وە خودا مایلی لاتم
ڕۆژێ کە وەکووی تۆ ڕەسیم حاڵیی من بی         چون حاجی مشکی نمەیۆ ڕای نەجاتم
قوربان حەیاتم تۆ کە ناتی لە حەیاتم             سەرگەرد وەفاتم گوزەرێ کەر لە وەفاتم
زەهر ئەر بدەری نووشی بکەم دووست بلاتەش    وا زانمە خزری بدەری ئاب حەیاتم
من سەیید مسکینم و تۆ مونعم حوسنی             یەک بووسە بدەر من لە گدایان سەراتم

(٢)
دڵم پابەست زولف یارەن ئەمشەو                   لە بەخت من درێژ و تارەن ئەمشەو
دڵی دێرم عەزیزا ماچە بولبول                      ژە سەودای ڕوخ، گوڵ خارەن ئەمشەو
نە یارم هەمنشین نە دووست هەمدەم              لە تەنهایی، غەم غەمخوارەن ئەمشەو
ژە بەس دەردم گرانەن، قابز ڕووح                 ژە قەبز ڕووح من بێزارەن ئەمشەو
دڵ زارم ژە هجر ڕووی یارم                         سپەندێوەن کە بەم سەر نارەن ئەمشەو
سەبا لەم حاڵ زارم ئاگەهی تۆ                    ئەگەر دڵدار من بێدارەن ئەمشەو
بواچە مەرهەم زامان سەیید                        لە بۆیی نافەیی تاتارەن ئەمشەو

(٣)
مەولاپەرستان، مەولاپەرستان              یەک ڕۆژ چیم وە سەیر سەرچەشمەی وستان
دیم وستان پڕەن ژە دیدە مەستان         تەمام مەهـ جەبین ئەبروو پەیوەستان
نگام کەرد وەی کاو بێستوونەدا            وەی بێستوون چەرخ چل ستوونەدا
دیام بێستوون ماتەن ژە خەمدا            سێ‌گرەی ئەبرووش بەردەن وە هەمدا
پەرسام بێستوون سەربردەی ئەفلاک     سینە بۆ قوڵنگ عاشقان چاک چاک
پەی چێش وەی تەورە ماتەنی لە خەم؟  سێ‌گرەی ئەبرووت بەردەنی وە هەم؟
واتم بێستوون تۆ ژە سەنگەنی             پەی کێ پەشێو حاڵ خاترتەنگەنی
وات ڕاسەن سەنگەن ئەسڵ ئیجادم        مات نافەهمی فەوت فەرهادم
وە عەبەس عەبەس ژەی دەور دێرین     پەی شیرین گوزەشت ژە گیان شیرین
نە من نگا کەی وەی جیهانەدا             وەی نەونەمامان کرماشانەدا
تەماشای تەرکیب دەستوورشان کەی      شیرین وە دەسشوور دەسشوورشان کەی
من باڵام ژە سەقف سەما ویەردەن        تەماشای خاسان زەمانەم کەردەن
وەو مەولای شاهان غوڕڕش لانەسخەن    ئەوەن شیرین هەن ئەو شیرین تەڵخەن


(٤)
دلبەرا جەور و جەفا کەی، خەوفت ئەژ باری نییە           یا خەیاڵت واسە دی گونای گوڵناری نییە
تیر موژگان دەی لە جەرگ و زولف موشکین دەی وە باد    بووی موشک و زەخم پەیکان تەرز دڵداری نییە
دلبەر ئەر فەهمت زیادەن بۆچ دەکەی ئازار خەلق؟        شیوەیی ساحێب کەماڵان مەردوم ئازاری نییە
قیبلەیی من ڕۆژ و شەو ئەبرووی یار باوەفاس              زاهید تەزویر کەر چون، تاق گوڵکاری نییە
دەر کەف سەیید لە چین زولف عەنبەربار تۆ               هەست تا تارێ، لە فکر موشک تاتاری نییە


نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

بەیتی شێخ مەند و شێخ ڕەش

زمان- پەیوەندیی ڕەگی ڕابوردوو و ڕانەبوردوو لە زمانی کوردیدا ٣

زمان- پەیوەندیی ڕەگی ڕابوردوو و ڕانەبوردوو لە زمانی کوردیدا ١