هەڵاڵەبرمە



هەڵاڵەبرمە گری گری... .

لە هەورامان و ناوچەکانی درواسێی هەورامان بە گوڵی شلێرە دەڵێن هەڵاڵەبرمە. لەنێو گەلانی  ئێرانی کۆندا ئەو گوڵە ڕێزێکی زۆری بووە و تەنانەت لە تاق‌وەسانیشدا ئەو گوڵە لە پەراوێزی تاقە گەورەکەدا و لەژووری سەری شاوە دەبینرێت. دەڵێن کاتێک کە سیاوەش دەکوژرێت، ئەو گوڵە لەوێ بووە و ئەو ڕووداوەی دیتووە بۆیە هەموو ساڵێک کە دێتەوە بە گریانەوە دێتەوە. هەڵبەت ئەو چیرۆکە خوێندنەوەیەکی پاش ئیسلامیشی هەیە و ئێستا لە ناوچەکەدا دەڵێن کە ئەو گوڵە بۆ حەزرەتی حوسەین دەگریێت:
          هەڵاڵەبرمە گری گری....حەسەن و حوسێن کوژران بە تیغی کافری.

ڕەگی وشەی هەڵاڵە برمە هەمیشە بۆم جێی پرسیار بووە کە لە کوێوە هاتووە. وشەی هەڵاڵە وشەیەکە کە تا زمانی پەهلەوی شوێنی دەگیررێت بەڵام گەڕان بەدوای ڕەگی وشەی برمەدا گێژی دەکردم، بەتایبەت لەبەر ئەوەی کە ئەو وشەیە بە (برایمە) و (برنگە)یش گۆ دەکرێت.





بەڵام
بەدوای ڕەگێکی هیندوئورووپاییدا دەگەڕام کە زۆر بە ڕێکەوت ڕەگی *Brahm بە واتای گریانم دیت. مەکەنزی ئەو ڕەگەی لەنێو زمانی پەهلەویدا بە (برام-) تۆمار کردووە و .... ئیتر گرێ کوێرەکە کرایەوە.   
من لە زمانی کوردیدا سێ وشە شک دەبەم کە لەو ڕەگەوە وەرگیرابن: پڕمە، برمەبرم و هەڵاڵەبرمە. 

·         پڕمە وەکوو ناوی دەنگی گریان: پڕمەی گریان.
·         برمەبرم، بە نەختێک جیاوازییەوە لە پڕمەپڕم. ئەم وشەیە بۆ دەنگی گریانی ناڕوون بەڵام بەرز بەکار دێت.
·         هەڵاڵە برمە.





نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

بەیتی شێخ مەند و شێخ ڕەش

زمان- پەیوەندیی ڕەگی ڕابوردوو و ڕانەبوردوو لە زمانی کوردیدا ٣

دڵە دامەنی- دیوانی سەید یاقۆی ماهیدەشت، بەشی یەکەم